سه‌ڵاح سامی عه‌بدولڕه‌حمان |
له رِۆژی 1 ی شوباتی 2004 سه‌ڵاح و باوكی (سامی عه‌بدورِه‌حمان)، كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌گه‌ڵ 96 كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی كوردی تر له ئه‌نجامی دوو هێرشی تیرۆریستی‌دا، كه له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رِوویان دا، گیانیان له ده‌ست دا. به‌مه‌به‌ستی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌م له‌ده‌ستدانه تراژیدیاییه، كه‌سوكاری سه‌ڵاح به‌پێویستیان زانی شتێكی پۆزه‌تیڤ له ئه‌نجامی ئه‌م له‌ده‌ست چوونه بكرێت. سه‌ڵاح زۆربه‌ی ژیانی خۆی له به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردبوو. زۆر خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌ی (شیرین) بوو. باوكێكی به‌وه‌فا و دڵسۆز بوو بۆ دوو كچی: شایان و جوان. سه‌ڵاح لایه‌نگر و شه‌یدای یانه‌ی تۆپی پێی (Millwall) بوو، به‌به‌رده‌وامی چه‌ندین جۆر یاریی وه‌رزشی ده‌كرد، له‌وانه تۆپی پێ و سكواش. سه‌ڵاح چ ئه‌و كاته‌ی خۆی وه‌رزشی ده‌كرد یان سه‌یری یارییه‌كی وه‌رزشی ده‌كرد، برِوایه‌كی پته‌وی به یاری كردنی دادوه‌رانه و بێ فرِوفێڵ هه‌بوو. رِوحی به‌خشنده‌یی و خۆشه‌ویستی وه‌رزش له سه‌ڵاحه‌وه بۆ ئێمه به‌جێ ماوه. ئه‌و ئاره‌زوویه‌كی له‌بن نه‌هاتووی بۆ پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو، ئه‌م وته‌یه‌ی زۆر به‌دڵ بوو، كه ده‌ڵێت: "وه‌رزش ته‌نیا بۆ راهێنانی جه‌سته‌ی مرۆڤ نییه به‌ڵكو ئامێرێكه بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌سایه‌تی و هێزێكی پۆزه‌تیڤیشه له ژیانی خه‌ڵكدا". ئه‌م دامه‌زراوه به هه‌مان رِوحی به‌خشنده‌یی پێك هاتووه بۆ به‌خشینی خۆشی بۆ لاوان و سه‌لماندنی هه‌رێمی كوردستان ـ ئه‌و به‌شه‌ی جیهان كه ده‌یان ساڵه زه‌بر و زۆر و ناخۆشی بینیوه و ئێستا به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌ركی ئێمه بریتییه له‌وه‌ی، ئاسانكارییه‌كانی وه‌رزش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و باشتریان بكه‌ین، رِاهێنان و یارمه‌تی دابین بكه‌ین و ئاستی هۆشیاری و سوود و قازانجی وه‌رزش بۆ خه‌ڵك به‌رز بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش به بێ جیاوازیی ته‌مه‌ن و رِه‌گه‌ز (یان باری كۆمه‌ڵایه‌تی). دامه‌زراوی وه‌رزشیی سه‌ڵاح سامی عه‌بدورِه‌حمان له 9 ی ته‌مموزی 2006 دا ده‌ستپێكێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌بوو. لێره‌دا سوپاسی چاكه و به‌خشنده‌یی هاورِێ و خۆشه‌ویسته‌كانی سه‌ڵاح ده‌كه‌ین. ئێمه وه‌كو دامه‌زراوێكی خێرخواز كه له سفره‌وه ده‌ستمان پێ كردووه، پێویستیمان به پشتیوانی هه‌یه به مه‌به‌ستی ده‌ست پێ كردن و به‌رِێوه‌بردنی پرۆژه‌كه‌مان. |