كورته باسێك ده‌رباره‌ی دامه‌زراوی وه‌رزشی سه‌ڵاح سامی عه‌بدورِه‌حمان |
دامه‌زراوی وه‌رزشی سه‌ڵاح سامی عه‌بدورِه‌حمان تاكه دامه‌زراوی خێرخوازه له هه‌رێمی كوردستاندا و به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك دامه‌زراوه له رِێگه‌ی وه‌رزشه‌وه. ئه‌ویش له‌سایه‌ی دابینكردنی ئاسانكاریی پێویست و رِاهێنه‌ر و هاندانی خه‌ڵك تاوه‌كو وه‌رزش بكه‌ن. ئه‌م دامه‌زراوه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تی پشتگیری له وه‌رزش ده‌كات، بۆ نموونه یارمه‌تی ئه‌و قوتابخانانه ده‌دات، كه ده‌رامه‌تی وه‌رزشییان نییه یاخۆ ده‌رامه‌ته‌كانیان له ئاستی پێویستدا نییه، هه‌روه‌ها رِاهێنه‌ر و یارمه‌تی بۆ ئه‌و منداڵ و مێرمنداڵ و لاوانه دابین ده‌كات كه خولیایان وه‌رزشه و ده‌ستیان پێ راناگات. له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا شوێنی تایبه‌ت به وه‌رزش هه‌یه، كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا منداڵان خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی یاریكردن له گۆرِه‌پانێكی چۆڵ و پیسیان هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره كه‌ل و په‌لێكی وه‌رزشی و یارمه‌تی پێویستییان بۆ دابین كرابێت. برینه كۆنه‌كانی كوردستان هه‌تا ئێستاش سارِێژ نه‌بوونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی كوردستان ئازارێكی زۆریان به ده‌ست شه‌رِ و ده‌ستكورتی و چه‌وسانه‌وه بینیوه. شوێنی ئه‌م برینه مێژوویییانه هه‌تا ئێستاش به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه دیاره. ئه‌و خۆشییه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزش به خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی به‌منداڵانی ده‌به‌خشێت ده‌بێته مایه‌ی سارِێژبوونی برینه‌كان. وه‌رزش هیوا به دوارِۆژ و شانازیی هه‌بوون به ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات. ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییه‌كی گه‌وره له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و مافه‌كان پێشكێش ده‌كه‌ن و، ئه‌م ده‌زگایه (دامه‌زراوی وه‌رزشی سه‌ڵاح سامی عه‌بدورِه‌حمان) یه‌كه‌م ده‌زگایه دان به‌پێویستی و یارمه‌تیدانی بوارێكی پشتگوێخراودا ده‌نێت، ئه‌ویش بواری وه‌رزشه. له‌م به‌شه‌ی جیهاندا كه منداڵان زۆر زوو گه‌شه‌یان كردووه و سه‌رده‌می منداڵه‌تییان زۆر زوو به‌سه‌ر چووه، چین له‌دوای چینی كۆمه‌ڵگه رۆژگارێكی سه‌ختیان به‌سه‌ر بردووه، دامه‌زراوی وه‌رزشی سه‌ڵاح سامی عه‌بدورِه‌حمان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت له رِێگه‌ی وه‌رزشه‌وه خۆشی و ئازادی و وره‌ی به‌رز به هه‌موو لایه‌ك بدات. ئه‌م كاره خێرخوازییه له لیژنه‌ی خێرخوازی به‌ریتانیا له‌ژێر ژماره‌ی 1113896 تۆمار كراوه. [ بگه‌رێوه بۆ سه‌ره‌وه] |